نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ بۆ مانگی 1 دیاریكرا

نرخی کارەبای موەلیدەکان بۆ مانگی 1ـی ئەمساڵ لە هەولێر دیاریکرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـی شوباتی2024، قارەمان مەولود، سەرۆکی ئەنجومەنەی موەلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر، بە میدیاکانی راگەیاند، بۆ ئەم مانگە 388 کاتژمێر کارەبا دراوە بە هاووڵاتییان نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە 15هەزار و 500دینارە، زۆر ترین نرخ 17هەزار و 750 دینارە، کەمترین نرخیش 11هەزار و 750 دینار دیاری کراوە.

بە وتەی قارەمان مەولود: "نرخی یەک ئەمپێر کارەبای 24ـی کاتژمێری لە شاری هەولێر 21 هەزار و 500 دینار دیاری کراوە، هەروەها نرخی "1545"، هەزار و پێنج سەدو چل و پێنج دینار بۆ یەک لیتر گازوایل دیاری کراوە".