تەندروستی هەولێر چەند رێنماییەکی نوێ بۆ سەربڕینی ئاژەڵان بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، نۆ رێنمایی بڵاوکردەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات "بۆ دووربوون لە نەخۆشی تای خوێن بەربوون، پێوستە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم رێنماییە زانستیانە جێبەجێ بکرێن.

لە رێنماییەکانی تەندروستی هەولێر جەخت لەوە کراوەتەوە، کە پێویستە سەربڕینی ئاژەڵ لە قەسابخانەکان سەرپەرشتی بکرێت جلوبەرگی خۆپارێزی و دەستکێش بەکاربهێنن.

ئاماژە بەوەشکراوە، نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆ ببنەوە لەچواردەوری سەربڕەکە (قەساب)، هەروەها ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو باشترە کە سەری نەبڕدرێت.

1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت کەڕێگە پێدراون وپزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات .

2-  لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵدا وە کەوڵکردن وەیان پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جل وبەرگی خۆپارێزی  وك (دەستکێش، جزمە، سەدریەی  پلاستیك، ماسکی دەمووچاو) پێویستە لەبەرکرێن

3-  نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆ ببنەوە لەچواردەوری سەربڕەکە (قەساب) وە نابێت هاوکاری بکەن لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە کردنی گۆشت.

4-  بەبێ دەستکێش مامەڵە کردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە وە دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ .

5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان ودانانی کیسی داخراو فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت .

6- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بەگۆشت وەشتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.

7-پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە)  ڕوونکراوە.

8- باشتر وايە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەل بوماوەى نيو كاتژمێر لە پلەى (4 - 8 )پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنريت. بەڵام گۆشتی کوڵاو  هیچ کێشەی نیەو سەلامەتە ونابێتە هۆی توشبوون بەنەخۆشی تای خوێن بەربوون .

9-  ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو باشتر وايە نەيكڕيت يان سەری نەبڕێت بو دوربوون لە نەخۆشى تاى خوێنبەربوون. ئەم نەخۆشیە لەنێوان ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە، بۆ مرۆڤیش، بەهۆی گەنە و مێروەکانی کە لەسەر ئاژەڵەکان دەژین و بەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەکەوە دەگوازرێتەوە.