وەزارەتی خوێندنی باڵا خوێندکارانی دەرچوی پۆلی 12 ئاگادار جدەکاتەوە ڕوو نەکەنە ئەو سەنتەرانەی نافەرمین و فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە.
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى ئاگادار دەکاتەوە بۆ پێشکەشکردن و پڕکردنەوەى فۆڕمى زانکۆلاین، ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە، چونکە وەزارەت بەرپرس نابێت لەهەر هەڵەیەک لەکاتى پڕکردنەوەى فۆڕمەکانتان ڕوبدات.
بۆ بهرچاوڕونی زیاترى دهرچوانی پۆلی دوانزه و ئاشنابوونیان به سیستمهكانی وهرگرتن دەتوانن سەردانی وێبسایتى (www.regayzanko.com) بکەن و ڕێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانتان، هەروەها دەتوانن سەردانى (مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆ حکومییەکانى کوردستان) بکەن بۆ وەرگرتنى ڕونكردنهوهی پێویست لهسهر چۆنیهتی پڕكردنهوهی فۆرمی پێشکەش کردن بە سیستمه جیاوازهكان لە زانکۆلاین، بۆ ئهوهی دەرچوان بهر لهوهی فۆرم پێشكهش بكهن، ئاگاداری وردهكارییهكانی سیستمهكان بن وهەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە.