بایدن و سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • بایدن و سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

بایدن و سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

تشرینی یه‌كه‌م 17, 2023 09:29
بایدن و سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
0

لایک

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە کرد و تاوتوێی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس و ناردنی کۆمەکی مرۆییان بۆ غەززە کرد.

بە پێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەی ئەو هەوڵانە کردووە کە رێگری لە تەشەنەکردن و بەرفراوانبوونی زیاتری شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەکەن. هاوکات هەردوولا تاوتوێی دۆخی مرۆیی غەززە و  ناردنی کۆمەکی مرۆییان بۆ ناوچە کرد بە هەماهەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ناوچەکە.

کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە داوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، بایدن و سوودانی جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و بەغدا کردووەتەوە ئەوەش لە چوارچێوەی رێککەوتنامەی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات.

کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە داوە، سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق پابەندی خۆیان بە هەماهەنگی بەردەوامی تیمی هەردوولا دووپاتکردووەتەوە بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی ئامانجە هاوبەشەکان و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە.

لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023، لیواکانی قەسامی سەر بە بزووتنەوەی حەماس دەستپێکردنی “ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا”یان لە دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند، هەزاران موشەکیان هەڵدا و سەدان هاووڵاتی کوژران و برینداربوون، لەگەڵ گرتنی سەدان سەربازی ئیسرائیلی، هاوکات ئیسرائیل بە بۆردومانی توند وەڵامی دایەوە و غەززەی کردە ئامانج.

En az 10 karakter gerekli