200 ملیار دینارەکەی بەغداد گەیشتە هەرێم
ئه‌مڕۆ 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غداد خرایه سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم و پاره‌كه بۆ ته‌واوكاری موچه‌ی مانگی (نیسان)ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران خه‌رجده‌كرێت.
فارس عیسا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غداد له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌بڕیاری حكومه‌تی فیدڕاڵ، 200 ملیار دیناری تایبه‌ت به‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خرایه سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم.
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامیدان به‌ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه، فارس عیسا وتی، "ئێمه له‌هه‌وڵه‌كانمان بۆ ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌مو هه‌نگاوێكیش بۆئه‌و مه‌به‌سته ده‌گرینه‌به‌ر".
حكومه‌تی عێراق به‌پێی رێككه‌وتنێک له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم، مانگانه 200 ملیار دینار بۆ ته‌واوكاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات، به‌هۆی دواكه‌وتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه له دو مانگی رابردوودا دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێم دواكه‌وت.