سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر

سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر

ئازار 14, 2023 14:09
سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە هەرێم و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر(ئەربیل) لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمەوە پێشوازی لێکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 14-03-2023، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە یاوەری شاندێک گەیشتە هەرێم و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لێکرا.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ هەریەک لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆببێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم لە هەولێر، سوودانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە دیداری زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی، سەردانی شاری سلێمانی دەکات.

En az 10 karakter gerekli