2 کەس بە تۆمەتی گواستنەوەی ئاژەڵی کێوی بە نایاسایی دەستگیرکران
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوو کەس لە دەربەندیخان بە تۆمەتی گواستنەوەی ئاژەڵی کێوی بە شێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکران.
.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان بە هاوکاری کارمەندانی ئاسایشی بازگەی تونێلی دەربەندیخان توانیان ( 2 ) هاووڵاتی دەستگیر بکەن کە ژمارەیەک ئاژەڵی ماڵیان پێدەبێت و لەناویشیاندا ( 2 ) کەڵی کێوی تێدا دەبێت بە مەبەستی گواستنەوەیان بەشێوەیەکی نایاسایی ، هەروەها دەستگیرا بەسەر ( 1 ) ئۆتۆمۆبیل.
راشیدهگهیهنن، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوەو رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.