وەزیری دارایی لەبارەی بودجە و مووچە: بە داهاتی ناوخۆ مووچە دابین ناکرێت
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وەزیری دارایی لەبارەی بودجە و مووچە: بە داهاتی ناوخۆ مووچە دابین ناکرێت

وەزیری دارایی لەبارەی بودجە و مووچە: بە داهاتی ناوخۆ مووچە دابین ناکرێت

وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم، وردەکاری لەبارەی رێنماییەکانی جێبەجێکردنی بودجە و ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم دەخاتەڕوو

ته‌مموز 24, 2023 13:43
وەزیری دارایی لەبارەی بودجە و مووچە: بە داهاتی ناوخۆ مووچە دابین ناکرێت
0

لایک

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لەمیانی سەردانێکیدا بۆ کفری لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: “بە دڵنیاییەوە بڕیارەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ خەڵکی کفری جێبەجێ دەکرێن، بەڵێنی ئەوەمان بە مانگرتووانی کفری داوە ئەوەی لە توانای حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی دابێت دەیکەین و کۆدەنگییەک لەناو حکومەت هەیە بۆ جێبەجێکردنی داواکانی خەڵکی کفری”.

سەبارەت بە دۆخی دارایی و گفتوگۆکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، وەزیری دارایی رایگەیاند: “لە ساڵی 2013ـەوە گەمارۆ لەسەر هەرێمی کوردستانە، ئێستا دۆخێک هاتووەتە پێشەوە ئومێد دەکەین بابەتی بودجەی عێراق سەربگرێت و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرن”.

ئاوات شێخ جەناب، جەختیکردەوە: “بە داهاتی ناوخۆ مووچە دابین ناکرێت، لە مانگەکانی رابردوودا 720 ملیار دینار داهاتی نەوتمان بۆ دەهات کە دەیکردە نزیکەی سەدا 80ی مووچە، ئەوەی دیکەی لە داهاتی ناوخۆ دابین دەکرا”.

راشیگەیاند: “ئێستا بەپێی یاسای بودجە دەبێ سەدا 50ـی داهاتی ناوخۆ وەربگرینەوە بۆ ئەو بابەتەش لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر خەتین بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو پرسانە بکەین”.

ئاوات شێخ جەناب، لەبارەی لێدوانی پێشتری سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە، ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەو بابەتە وەک ئەوە نەبوو کە هەندێک پەیج وایان وێنە کردووە کە ئێمە پەیوەندیمان بە بابەتی مووچەوە نەماوە، پێشتریش جگە لە حکومەتی هەرێم هیچ لایەنێکی دیکە مووچە بۆ هەرێمی کوردستان دابین نەکردووە، تەنیا 8 مانگ 200 ملیار دینار لە عێراقەوە هاتووە”.

ئەوەشی خستەڕوو: “کاتێک رێنمایی جێبەجێکردنی بودجە لە وەزارەتی دارایی عێراق دەرچوو، ئەوەش دیار دەکرێت کە داهاتی ناوخۆ و داهاتی نەوتی و نانەوتی چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، ئەوکات سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەو بودجەی کە بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان دەکرێت دەیخاتە سەر هەژماری بانکی و مافی خەرجکردن بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت ئینجا پارەکە دێتە وەزارەتی دارایی”.

En az 10 karakter gerekli