چین بەکارهێنانی مۆبایل و ئینتەرنێت لە کاتی شەودا بۆ خوار 18 ساڵ قەدەغە دەکات

 لە چین یاسایەکی نوێ دانراوە بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان خوار 18 ساڵە، لێیان قەدەغە دەکرێت لە کاتژمێر 10ـی شەوەوە، تا شەشی بەیانی مۆبایل و هێڵی ئینتەرنێت بەکاربهێنن، لە رۆژیشدا تا کاتێکی دیاری کراو بۆیان هەیە بەکاریبهێنن.

هەروەها ئەوانەی تەمەنیان 16 و 17 ساڵە، بۆیان هەیە رۆژانەی دوو کاتژمێر مۆبایل و ئینتەرنێت بەکاربهێنن، ئەوانەی لە خوار هەشت ساڵن، نابێت کاتی بەکارهێنانیان 40 خوولەك تێپەڕبکات.

ئەم یاسایە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی سایبەری چینەوە پێشنیاز کراوە و ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵودەبوونی مۆبایلە، بڕیاریشە لە ئەیلولی ئەمساڵ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەروەها دایک و باوکی منداڵەکان لە پابەند بوون یان پابەند نەبوون بەو یاسایە ئازادن.