پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون دەستپێدەکات

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتییانی کەمدەرامەت دەستپێدەکات.

وەزارەتی ناوبراو راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، سبەی کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ لەناو دیوانی وەزارەتی ئاوادانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن وردەکارییەکانی پرۆسەکە رادەگەیەنێت.

باس لەوەش کراوە، لە رێورەسمەکەی سبەی پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون و کاراکردنی فۆڕمەکە بە شێوەی ئۆنلاین و وردەکاری پرۆسەکە بۆ هاووڵاتییانی کەمدەرامەت ئاشکرا دەکرێت.