فەرەنسا هەڕەشەی جەنگ دەکات

فەرەنسا هەڕەشەی جەنگ دەکات

ئه‌یلول 1, 2023 14:01
فەرەنسا هەڕەشەی جەنگ دەکات
0

لایک

ئەركانی گشتی سوپای فەرەنسا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر گرژییەكی نوێ كە دامەزراوە سەربازی و دیپلۆماسییەكانیان لە نەیجەر بكاتە ئامانج.

پیێر گۆدلیێر وتەبێژی هێزەكانی ئەركانی سوپای فەرەنسا رایگەیاند، هێزە سەربازییەكانی فڕەنسا ئامادەن وەڵامی هەر پەرەسەندنێكی گرژییەكان بدەنەوە كە نوێنەرایەتییە سەربازی و دیپلۆماسییەكانی فڕەنسا لە نەیجەر بكاتە ئامانج.
وتیشی، “ئامادەكاری سوپای فەرەنسا لەبەر ڕۆشنایی پەرەسەندنی گرژییەكانی كودەتاچیەكان و حكومەتی شەرعی نەیجەرە”.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕەتكردنەوەی داواكاریی ئەنجومەنی سەربازی لە نەیجەر بۆ كشانەوەی هێزەكانی فەرەنسا تا 3ی ئەیلولی ڕاگەیاند و دووپاتیكردەوە كە تەنها دان بە دەسەڵاتە شەرعیەكانی محەمەد بازوم سەرۆكی دەستبەسەركراوی نەیجەر دەنێت.

هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی نەیجەر بڕیاری دەركردنی باڵیۆزی فەرەنسا دەركرد و داوای لێكرد لە ماوەی 48 كاتژمێردا نەیجەر بەجێبهێڵێت.

ئەنجومەنی سەربازی لە نەیجەر لە 26ی مانگی ڕابردوو دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت و جەنەڕاڵ عومەر عەبدولڕەحمان تیانی فەرماندەی پاسەوانی سەرۆكایەتی، ڕەوایەتی بە ڕوخانی سەرۆك محەمەد بازوم سەرۆك كۆماری وڵاتەكەی راگەیاند لەكاتێكدا ئەو وڵاتە لە نێو هەژارترین وڵاتانی جیهاندایە و بەدەست چالاكیی گروپە چەكدارەكانەوە دەناڵێنێت.

En az 10 karakter gerekli