عێراق حه‌شارگه‌كانی داعشی لە سنووری حەمرین کردە ئامانج
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی F16ـە‌وه هێرشه ئاسمانییه‌كانی عێراق حه‌شارگه‌كانی داعشیان له زنجیره چیای حه‌مرین كرده ئامانج.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌ی ئێف 16ی عێراقی به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی و به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شانه‌ی ئامانج/فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، هێرشێكی ئاسمانی سه‌ركه‌وتویان كرده ئامانج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له بۆردومانه‌كه‌دا حه‌شارگه‌كانی تیرۆریستانی داعش له زنجیره چیای حه‌مرین كراونه‌ته ئامانج و زیانی له شانه تیرۆریستییه تێكشكاوه‌كان گه‌یه‌ندراوه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، تاوه‌كو ئێستا ژماره‌ی تیرۆرسته كوژراوه‌كان و ناسنامه‌كانیان نه‌زانراوه و دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌فه‌رمی ئاماری كوژراوه‌كان و ناسنامه‌كانیان ئاشكراده‌كه‌ن.