، دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ناوخۆیی، مووشه‌كه‌كان له خوورماتووهوه ئاراسته كراون و هیچ زیانێكیشی به دوای خۆیدا نه‌هێناوه.
ساڵی رابردوو (2022)، لەماوە پێنج مانگدا پێنج جار مووشەك ئاراستەی كێڵگەی غازی كۆرمۆركراوە، لەمساڵیشدا ئه‌مه دوومجاره بە موشەك كێڵگەكە بۆردوومان كرا.
كۆمپانیای داناگاز، له كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆری سه‌ر به ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌م له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كار ده‌كات.
سه‌ره‌تای ساڵی 2022، كۆمپانیاكه رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ی له كۆمپانیای “نه‌وتی هیلال” بڕێكی به‌رچاویان له غازی سرووشتیی به‌رهه‌مهێناوه و ئاستی به‌رهه‌میان گه‌یاندووه‌ته 552 ملیۆن پێ سێ جا غاز له رۆژێكدا.
كۆمپانیاكه له پلانیدایه، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر، كه به “خۆرمۆر”یش ناوده‌برێت، به رێژه‌ی %55 زیادبكات.