سوودانی داوا لەلایەنە براوەکانی کەرکووک دەکات رۆژی پێنجشەممە کۆببنەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی داوا لەلایەنە براوەکانی کەرکووک دەکات رۆژی پێنجشەممە کۆببنەوە

سوودانی داوا لەلایەنە براوەکانی کەرکووک دەکات رۆژی پێنجشەممە کۆببنەوە

ته‌مموز 10, 2024 12:13
سوودانی داوا لەلایەنە براوەکانی کەرکووک دەکات رۆژی پێنجشەممە کۆببنەوە
0

لایک

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لەلایەنەکانی کەرکووک دەکات کۆببنەوە و ئەو خاڵانە جێبەجێکەن کە لە کۆبوونەوەکانی پێشووتردا لەسەری رێککەوتوون.

محمد شیاع سوودانی لە نووسراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، داوا لەلایەنە سیاسیە براوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات، بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندامیان رۆژی پێنجشەمە کۆببنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، حکومەت سەرکەوتوو بووە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بە کەرکوکیشەوە .

باسی لەوەشکردووە، پێویستە ئەو خاڵانە جێبەجێ بکەن کە لە دوایین کۆبوونەوەکاندا رێککەوتنی لەسەرکراوە و لە کۆبوونەوەکانی داهاتووشدا دیالۆگەکان تەواو دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی یاسا ٥ی شوبات کۆتا وادەبوو بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، بەڵام تاوەکو ئێستا کۆبوونەوە نەکراوە و لەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووکیش رێککەوتن نەکراوە.

En az 10 karakter gerekli