دانوستانەکانی راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە دەستپێدەکات

لە قاهیرەی پایتەختی میسر گەڕی یەکەمی دانوستانەکان لە نێوان نوێنەرانی ئەمریکا، ئیسرائیل و حەماس، دەستپێدەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە بەرپرسێکی حەماسیش دەڵێت، "ئەگەری هەیە 48 کاتژمێری دیکە ئاگربەست لە غەززە رابگیەنرێت." نوینەرەکانی ئەمریکا، قەتەر و بزوتنەوەی حەماس، گەیشتنە قاهیرەی پایتەختی میسر، بۆ دەستپێکردنی دانوسیانەکانی تایبەت بە راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و هێزەکانی حەماس لە کەرتی غەززە. میدیاکانی میسر لە زاری بەرپرسێکی حەماسەوە بڵاویانکردەوە، ئەگەری هەیە لە ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو ئاگربەست لە غەززە رابگەیەنرێت، ئەگەر هاتوو ئیسرائیل بە داواکارییەکانی بزوتنەوە فەڵەستینییەکە رازی بێت. بەرپرسەکەی حەماس ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە، گەڕی یەکەمی دانوستانەکان لە قاهیرە بەرێوەدەچێت، ئەگەر ئیسرائیل وەڵامیان بداتەوە، ئەوا ئاسان دەبێت لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو ئاگربەست رابگەیەنرێت.