نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ گەل و حکومەتی تورکیا لەدژی تیرۆریزم دەوەستین
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ گەل و حکومەتی تورکیا لەدژی تیرۆریزم دەوەستین

نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ گەل و حکومەتی تورکیا لەدژی تیرۆریزم دەوەستین

تشرینی یه‌كه‌م 23, 2024 23:05
نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ گەل و حکومەتی تورکیا لەدژی تیرۆریزم دەوەستین
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی سەرکۆنەی “هێرشە تیرۆریستییەکەی” ئەمڕۆی سەر ئەنقەرە، پایتەختی تورکیا دەکات و رایگەیاند، “لەگەڵ حکومەتی تورکیا و گەلەکەین لەدژی تیرۆریزم.”

ئەمڕۆ رۆژی چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند “سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ئەنقەرە دەکەم، نزا بۆ خێزانی قوربانییانی رووداوەکە دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.”

نێچیرڤان بارزانی هەروەها دەڵێت “ئێمە بەتەواوی لەگەڵ خەڵک و حکومەتی تورکیا لە دژی تیرۆریزم دەوەستین.”

ێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـی تشرینی یەکەمی 2024 هێرشێکی چەکداری کرایە  سەر کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمان (TUSAŞ) لە ناوچەی پیشەسازی قەهرەمان کازان لە ئەنقەرە.

En az 10 karakter gerekli