نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی ئێران ده‌كات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق سبه‌ی سێشه‌ممه له‌چوارچێوه‌ی بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمیدا سه‌ردانی تارانی پایته‌خت ده‌كات و له رێوڕه‌سمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران به‌شداری ده‌كات.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان-عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سبەی سێشەممە نێچیرڤان بارزانی بە بانگهێشتی فەرمی، سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی دیکە، بەشداریی لە رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە دەکات.
پێشتریش، محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند، 10 سه‌رۆكی كۆمار سه‌ركردایه‌تی شانده‌كانی وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ تاران، جگه له 15 شاندی دیكه به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كه ڕه‌نگه هه‌ندێكیان بۆ یه‌كه‌مجار بێت سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن و كۆی گشتی شانده بیانیه‌كانیش 70 شانده له وڵاتانی جیاجیاوه سه‌ردانی تاران ده‌كه‌ن.
رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران، پاشنیوه‌ڕۆی سبەی سێشه‌ممه 30ی ته‌مموزی 2024 له هۆڵی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران له تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
رۆژی 5ی ئه‌م مانگه، گه‌ڕی دووه‌می 14هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، كێبڕكێكه له نێوان مه‌سعود پزیشكیان و سه‌عید جه‌لیل بوو، پزیشكیان توانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت و بووه براوه كورسی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران.