وتەبێژی حکومەت: دەنگۆی بۆردومانکردنی بارەگایەکی ئیسرائیل لە هەولێر راست نییە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وتەبێژی حکومەت: دەنگۆی بۆردومانکردنی بارەگایەکی ئیسرائیل لە هەولێر راست نییە

وتەبێژی حکومەت: دەنگۆی بۆردومانکردنی بارەگایەکی ئیسرائیل لە هەولێر راست نییە

كانونی یه‌كه‌م 29, 2023 16:37
وتەبێژی حکومەت: دەنگۆی بۆردومانکردنی بارەگایەکی ئیسرائیل لە هەولێر راست نییە
0

لایک

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، هێزێکی لە یاسا دەرچوو رایگەیاندووە، لە رێگەی درۆنەوە بارەگایەکی ئیسرائیلیان لە هەولێر بۆردومانکردووە و ئەم هەواڵانەی ئەم گرووپ و هێزە نایاساییانە بێ بنەمان و دوورن لە راستییەوە.

رۆژی هەینی (2ـی کانوونی یەکەمی 2023 پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “هێزێکی لە یاسا دەرچوو رایگەیاندووە، لە رێگەی درۆنەوە بارەگایەکی ئیسرائیلیان لە هەولێر بۆردومانکردووە. ئەم هەواڵانەی ئەم گرووپ و هێزە نایاساییانە بێ بنەمان و دوورن لە راستییەوە و هیچ بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لەهەرێمدا بوونی نییە”.

پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “بە ئامانجگرتنی هەولێر هەرجارەی بە بیانوێک تەنیا سەرلێشێواویی ئەم گرووپانە دەردەخات و کارێکی ترسنۆکانە و تیرۆریستییە”.

En az 10 karakter gerekli