سوودانی پاڵپشتی عێراقی بۆ سووریا دووپات کردەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی پاڵپشتی عێراقی بۆ سووریا دووپات کردەوە

سوودانی پاڵپشتی عێراقی بۆ سووریا دووپات کردەوە

ته‌مموز 16, 2023 21:24
سوودانی پاڵپشتی عێراقی بۆ سووریا دووپات کردەوە
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق: “عێراق و سووریا پەیوەندیی ھاوبەش پێکەوە دەیانبەستێتەوە و گرنگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان، ھەماھەنگی لەنێوان ھەردوو وڵاتدا ھەبێت”.

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پاڵپشتی عێراقی بۆ سووریا دووپات کردەوە و رایگەیاند گرنگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان، ھەماھەنگی لەنێوان ھەردوو وڵاتدا ھەبێت.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی سەردانەکەی بۆ سووریا لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە، بەشار ئەسەد کۆبووەتەوە و دوای کۆبوونەوەکەش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشیان ئەنجام داوە.

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وێرای ئاماژەدان بەوەی عێراق و سووریا پەیوەندیی ھاوبەش پێکەوە دەیانبەستێتەوە، وتی: ” گرنگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان، ھەماھەنگی لەنێوان ھەردوو وڵاتدا ھەبێت”.

محەمەد شیاع سوودانی باسی لەوەیش کرد کە ئاسایش و سەقامگیریی نێوان عێراق و سووریا وا دەکات ھەردوو وڵات بە ھاوبەشی ھەوڵی زیاتر بدەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان، ھەروەھا پاڵپشتی عێراقی بۆ سووریا دووپات کردەوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کلیلی ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکە، بوونی ئابوورییەکی باشە و وتی: “دەرگاکانی عێراق بەڕووی وەبەرھێناندا کراون”.

محەمەد شیاع سوودانی ئاماژەی بەوەیشدا کە عێراق و سووریا رووبەڕووی کێشەی کەمی ئاو بوونەتەوە و پێویستە ھاریکاری ھەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی رووبەڕبوونەوەی تیرۆرەوە رایگەیاند کە تیرۆر لە عێراق پاشەکشەی کردووە و شکستی ھێناوە، بەو پێیەی ھێزە چەکدارەکان بەتوندی دژبە تیرۆریستان وەستانەتەوە، ئاماژەی بەوەیشدا کە عێراق و سووریا لەسەر دۆزینەوەی میکانیزمی ھەماھەنگیی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی ھۆشبەر رێککەوتن.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ئەوەیشی خستەڕوو کە عێراق بە جیددی ھەوڵی دا سووریا بگەڕێتەوە ناو کۆمکاری عەرەبی.

محەمەد شیاع سوودانی جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە ھەڵوێستی عێراق بەرامبەر بە پرسی فەڵەستین نەگۆڕە و پەلامارەکانی ئیسرائیلی داگیرکار بۆسەر خاکی فەڵەستین رەت دەکاتەوە.

لای خۆیەوە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا رایگەیاند لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق باسیان لە رەوشی ناوچەکە کردووە و وتی: “ئێستا ناوچەکە بە رەوشێکی باشدا تێپەڕدەبێت”.

بەشار ئەسەد ئەوەی وەبێرھێنایەوە کە سووریا بە پاڵپشتییەکانی عێراق، توانی رووبەڕووی سەختییەکانی ئەو بوومەلەرزانە ببێتەوە کە لە چەند مانگی رابردوودا روویاندا.

سەرۆکی سووریا، بەشار ئەسەد ئاماژەی بەوەیشدا کە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەروەها گفتوگۆیان کردووە لەبارەی ھەوڵەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی ھۆشبەر و وتی: “ئێمە ھەڵسەنگاندنمان بۆ پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان عێراق و سووریا و بەھێزبوونیان کرد، سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ سووریا لێکەوتەی گرنگی دەبێت، ناسنامەی عێراق وەک وڵاتێکی عەرەبی دەمێنێتەوە”.

En az 10 karakter gerekli