هاکان فیدان لەگەڵ بەرپرسانی بەرەی تورکمانی کۆبووەوە

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بارەگای لقی هەولێری بەرەی تورکمانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی تورکمان کۆبووەوە لە کۆبوونەوەکە حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی و ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و چەند بەرپرسێکی تر ئامادەبوو درەنگانی شەوەی رابردوو، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە هەولێر و ئەمرۆ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە. هاوکات فیدان، یەکەم سەردانی لە 22ـی ئەم مانگە لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە و دواتر لەگەڵ باڵا دەستانی عێراق کۆمەڵێک کۆبووەنەوە و چاوپێکەوتنی ئەنجامدا.