وەزارەتی تەندروستی نهخۆشخانهیهكی تایبهت و دوو له كارمهندهكانی سزادەدات
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێم، ئهو دووكهسهی سزادا، كه مافی كۆرپهیهكی تازه لهدایكبوویان له نهخۆشخانهیهكی تایبهتی شاری ههولێر (ئەربیل) پێشێلكردبوو.
وەزارەتی تەندروستی راگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە:
سزاو و ڕێكارەكانی وەزارەتی تەندروستی لەسەر پێشێلکردنی مافی منداڵێكی تازە لەدایكبوو ...
دوابەدوای بڕیاری وەزارەتی تەندروستی بۆ گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر گرتە ڤیدیۆیەكی پێشێلكردنی مافی منداڵێكی تازە لەدایكبوو لە نەخۆشخانەی ( اربیل ئینتەرناشناڵ)ی ئەهلی.
وەزارەتی تەندروستی لەڕێگەی تیمی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی مەیدانی نەخۆشخانەی ناوبراویان كرد بۆ بەدواداچوونی ئەم دیاردەیە، بەپێی ڕاپۆرتی ژمارە (١١٢) لە ڕێكەوتی ٢٠٢٣/٨/٢٠ و پاڵپشت بە یاسای مافی نەخۆش ژمارە ٤ ی ساڵی ٢٠٢٠ و ڕێنمایی جێبەجێكردنی ڕێنمایێەکانی وەزارەتی تەندروستی ژمارە ٤ ی ساڵی ٢٠٢٢ و ڕاسپاردەكانی لیژنەی بەدواداچوون بڕیار درا بە:
١- دوورخستنەوەی هەردوو كارمەندی نەخۆشخانە بە ناوەكانی (گ.ع.ع) و (س.ص.م) لە نەخۆشخانەی ناوبراو، سەڕەڕای نەبوونی ڕێگەپێدانی كاركردنی ئەم دووكارمەندە لە لیستی نەخۆشخانە.
٢- سڕكردن و لەكار ڕاگرتنی هەردوو كارمەندی ناوبراو لە كاركردن لەبواری پزیشكی و تەندروستی بۆ ماوەی شەش مانگ.
٣- داخستنی بەشی منداڵە ناكامەكان ( خدج) لە نەخۆشخانەی ناوبراو بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی تا ڕێكخستنەوە و پەیڕەوكردنی مەج و ڕێنماییەكانی تەندروستی.
٤- داخستن و ڕاگرتنی نەشتەرگەری منداڵبوون تا جێبەدجێكردنی بڕیاریەکانی خاڵی سێیەم.
٥- سزای بەڕێوبەر و نەخۆشخانە بەپێی ڕێنمایی پێبژاردنی سەرپێچی.
٦- سزای ئاگاداركردنەوە (انذار) ی بەڕێوبەری نەخۆشخانە بۆ كاركردنی پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی نەخۆشخانە بەپێی لیستی ڕێگەپێدرا و لە وەزارەتی تەندروستی.
٧- هەواڵەکردنی دۆسیەی سەرپێچی کردن و پێشێلکردنی مافی نەخۆش بۆ دادگای تایبەتمەند.
وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠ ئاب ٢٠٢٣