باڵیۆزی ئەمریکا: تورکیا و ئەمریکا لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق هاوبەشن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • باڵیۆزی ئەمریکا: تورکیا و ئەمریکا لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق هاوبەشن

باڵیۆزی ئەمریکا: تورکیا و ئەمریکا لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق هاوبەشن

ئه‌یلول 7, 2023 19:10
باڵیۆزی ئەمریکا: تورکیا و ئەمریکا لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق هاوبەشن
0

لایک

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا رایگەیاند، تورکیا و ئەمریکا ئەندامی ناتۆن و هاوبەشی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراقن.

رۆژی پێنج شەممە، ئالینا رۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ عەلی رەزا گۆنای باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبوونەوە لەسەر پرسی ئاو و بوژاندنەوەی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق گفتوگۆیان کرد.

لە میانەی کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی ئەمریکا بە عەلی رەزا کۆنای باڵیۆزی تورکیای ڕاگەیاندووە، ئەمریکا و تورکیا هاوبەشی یەکترن و هەردووکیان ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆن و لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ئابوری عێراقیش هەماهەنگن.

وتیشی، “پێشوازی دەکەین لە لیژنەی هاوبەشی ‘عێراق – تورکیا’ی تایبەت بە کاروباری ئاو.”

En az 10 karakter gerekli