کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی شاری هەولێر دەخرێنە کار
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی شاری هەولێر دەخرێنە کار

کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی شاری هەولێر دەخرێنە کار

تشرینی یه‌كه‌م 15, 2023 17:03
کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی شاری هەولێر دەخرێنە کار
0

لایک

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لەمڕۆوە بۆ ماوەی شەش رۆژ کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ بە شێوەی تاقیکاری دەخرێنە کار، هەروەها لە رۆژی 22ی مانگی (تشرینی یەکەم/10)ەوە ئەو کامێرایانە سەرجەم سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن و ئەوپەڕی خێرایی دیاریکراویش لەسەر ئەو شەقامە 110 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێک.

فازل حاجی وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتیانی شاری هەولێر ئاگادار دەکەنەوە خێرایی دیاریکراو لە شەقامی 120 مەتری هەولێر 110 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی لەمڕۆوە تاوەکو رۆژی 21ی مانگی (تشرینی یەکەم/10)، سەرجەم کامێرا جێگیرکراوەکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر شەقامی 120 مەتریی هەولێر دەکەوێتە کار.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە ماوەی ئەو شەش رۆژەدا کارکردنی کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی 120 مەتریی هەولێر بە شێوەی تاقیکاری دەبێت و هیچ سەرپێچییەک تۆمارناکرێت، بەڵام لە رۆژی 22ی مانگی (تشرینی یەکەم/10) سەرجەم سەرپێچییەکان لە رێگەی ئەو کامێرانەوە تۆماردەکرێن.

En az 10 karakter gerekli