سوودانی لەبارەی هەڵبژاردن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سوودانی لەبارەی هەڵبژاردن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

سوودانی لەبارەی هەڵبژاردن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

كانونی یه‌كه‌م 18, 2023 22:33
سوودانی لەبارەی هەڵبژاردن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
0

لایک

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی گەلی عێراق دەکات بەبۆنەی تەواوبوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کە لەساڵی 2013ـەوە لە کەرکوکیش لە ساڵی 2005ـەوە ئەنجامنەدراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان مافێکی دەستووری گرنگە لە سیستەمی دیموکراسی و ئیداریدا بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی گەلی عێراق دەکەن بەهۆی کۆتایی ئەو پرۆسەیە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان هەنگاوێکی گرنگە بۆ پتەوکردنی ئاشتی و سەقامگیری کە لەساڵی 2013ـەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق راگیراوە، جگە لە کەرکوک کە لەساڵی 2005ـەوە دواکەوتووە.

ئەوەشی خستەروو، سوپاسی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان و کارمەندانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکەن لە سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گشتی پارێزگاکانی عێراق بڕێوەچوو لە کاتژمێر 7ـی بەیانییەوە دەرگای بنکەکانی دەنگدان بەڕووی زیاتر لە 15 ملیۆن دەنگدەردا کرانەوە و لە کاتژمێر 6ـیش هەڵبژاردن کۆتایی هات.

En az 10 karakter gerekli