مەسرور بارزانی: هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن مووچەی مانگی ئادار دابەش بکرێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • مەسرور بارزانی: هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن مووچەی مانگی ئادار دابەش بکرێت

مەسرور بارزانی: هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن مووچەی مانگی ئادار دابەش بکرێت

نیسان 3, 2024 20:10
مەسرور بارزانی: هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن مووچەی مانگی ئادار دابەش بکرێت
0

لایک

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی پرسی مووچەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: لەم دوو رۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت.

رۆژی چوارشەممە 3ـی نیسانی 2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند: دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی فیدراڵ و تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەیەکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت.

مەسرور بارزانی سوپاسی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و هەموو ئەو هێز و لایەنانەی کردووە کە هاوکار بوون تاوەکو پێکەوە بتوانن بەسەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببن.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە: “لە ماوەی ڕابردوودا، هەوڵی زۆر دراوە کە هاووڵاتییانی هەرێم نائومێد بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکەم”.

هاوکات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: “لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت”.

دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق:

دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ و تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەیەکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت.

سوپاسی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ بەرێز محەمەد شیاع سوودانی و هەموو ئەو هێز و لایەنانه دەکەم کە هاوکار بوون تاکوو پێکەوە بتوانین بە سەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببین.

لە ماوەی ڕابردوودا، هەوڵی زۆر دراوە کە هاووڵاتییانی هەرێم نائومێد بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکەم.

لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2024/4/3

En az 10 karakter gerekli