سوودانی و وەزیری بەرگری تورکیا کۆبوونەوە

سوودانی و وەزیری بەرگری تورکیا کۆبوونەوە

شوبات 6, 2024 16:01
سوودانی و وەزیری بەرگری تورکیا کۆبوونەوە
0

لایک

نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا و وەفدی یاوەری کرد.

لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، “لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییەکان لە گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری بەغداد و ئەنقەرە کرا”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “هەردوولا پەیوەندییە ئەمنییەکانی نێوان عێراق و تورکیایان روونکردەوە هەروەک چۆن لە ئاسایشی وڵاتانی دراوسێدا هەیە، هەروەها جەختیان لە گرنگی ئەو سەردانانە بۆ هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی زیاتری نێوان هەردوو وڵات لە بواری پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیریدا کردەوە”.

دەشڵێت، “سەرۆکوەزیران جەختی لە پابەندبوونی عێراق بەو پرەنسیپە دەستوورییانە کردەوە کە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ قەدەغە دەکات و رێوشوێنی زۆریش لەو رووەوە گیراوەتەبەر بەتایبەتی لەسەر سنووری نێوان عێراق و تورکیا”.

En az 10 karakter gerekli