ئاسایشی هەولێر: کەسێکمان لەسەر سوتانی کۆگاکەی هەولێر دەستگیر کردووە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتووە کە هۆکاری سوتانی کۆگای کۆمپانیای دیکۆراس لەناوچەی پیشەسازی باکووری شاری هەولێر بەهۆی شۆرتی کارەباوە نەبووە، بەڵکو کەسێک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە سوتانوویەتی و لە ئێستادا دەستگیر کراوە. ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان دەرکەوت هۆکاری سوتانی کۆگای کۆمپانیای دیکۆراس لەناوچەی پیشەسازی باکووری شاری هەولێر بەهۆی شۆرتی کارەباوە نەبووە و کەسیك سوتانوویەتی. ئەوەشی خستەروو، تۆمەتبارەکە خەڵکی موسڵە و پێشتر بازرگان بووە و بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و لێکتێنەگەیشتنەوە هەستاوە بە سوتاندنی ئەو کۆگایە.