زلێنسكی به‌سه‌ردانێك ده‌گاته توركیا
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئەمڕۆ هه‌ینی 8ی ئازار له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ ئیستانبوڵ ئه‌نجامده‌دات.
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئەمڕۆ هه‌ینیدا بۆ ئیستانبوڵ، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا گفتوگۆ ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا ره‌وتی شه‌ڕی به‌رده‌وامی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا تاوتوێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها دوایین پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌رده‌وامبوونی دانه‌وێڵه رێككه‌وتنی كۆریدۆر، گه‌ڕان به‌دوای ئاشتی هه‌میشه‌یی له ناوچه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا باسی له‌وه‌شكردووه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئۆكرانیا له نێوان ئه‌ردۆغان و زلێنسكی تاوتوێده‌كرێن، سه‌رجه‌م گفتوگۆكانیش له نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری كۆشكی دۆلمه‌باخچه له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چن.