13 ناوچەی عێراق بە گەرمترین شوێنی جیهان دادەنرێت

وێستگەی بلاسیرفیل لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێردا 13 ناوچەی عێراق گەرمترین ناوچەی جیهان بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وێستگەی بلاسیرفیل لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا لیستێکی بۆ گەرمترین ناوچەکانی جیهان بڵاوکردەوە و تێیدا 15 گەرمترین ناوچەی جیهانی دیاریکردووە و 13ـیان لە عێراقە. لە لیستەکەدا ئەوەشهاتووە، قەزای خانەقین لە عێراق بە گەرمترین ناوچە بووە و بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمارکراوە سەروو 50 پلەی سیلزی بووە و لە پلەی دووەمدا ناوچەی عەمارە دێت لە باشوری عێراق و دواتریش پاریزگای بەسرە لە ریزبەندی سێهەمدایە. لە پلەی چوارەمی لیستەکەشدا، پاریزگای کەربەلا هاتووە و لە پلەی پێنجەمیش پارێزگای کەرکوک هاتووە و پلەی گەرما لەو پارێزگایانە 49 پلەی سیلیزی بووە. لە ریزبەندییەکەدا، ناوچەی روفاعی لە پلەی شەشەم و بەدرە لە پلەی حەوتەمدایە و پارێزگاکانی کوت و ناسریەش لە پلەی هەشتەم و نۆهەمدا دێن. لە ریزبەندی 10ـیەمیندا پارێزگای نەجەف هاتووە و لە پلەی 11ـمدا، ناوچەی "عەلی غەربی" هاتووە و قەزای دووزخورماتوش پلەی 12ـهەمی لە ریزبەندییەکەدا گرتووە و ناوچەی کوتیش پلەی 13ـهەمینی لیستەکەیە. ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو دوو ناوچە گەرمەی لە دەرەوەی عێراقن لە وڵاتی سعودیە و ئێران تۆمارکراون و لە پلەی 14ـهەمدا فڕۆکەخانەی فەهدی نێودەوڵەتیە و لە پلەی 15هەمیشدا ناوچەی عەمادییەیە لە ئێران. ئەوە لەکاتێکدایە، عێراق سێهەم وڵاتی کاریگەرە لە بەردەم گۆڕانکارییە ژینگەییەکانی جیهاندا و ساڵانە لە وەرزی هاویندا، پلەی گەرمای 50 پلەی سیلیزی لە هەندێک ناوچە و پاریزگادا تۆماردەکرێت و ئەمساڵ بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە چەند جارێک پشووی فەرمی راگەیەندرا.