حکومەتی عێراق سەرکۆنەی تەقینەوەکانی کرمان دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حکومەتی عێراق سەرکۆنەی تەقینەوەکانی کرمان دەکات

حکومەتی عێراق سەرکۆنەی تەقینەوەکانی کرمان دەکات

كانونی دووه‌م 3, 2024 21:56
حکومەتی عێراق سەرکۆنەی تەقینەوەکانی کرمان دەکات
0

لایک

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، سەرکۆنەی ئەو کردەوە تیرۆرستییە دەکەن کە لە شاری کرمانی ئێرانی روویدا، حکومەتی عێراق ئامادەیی خۆی دەردەبرێت بۆ هاوکاریکردنی ئێران بە هەموو شێوەیەک، تاوەکو ئازاری ئەو کردەوە تیرۆرستییە ترسنۆکانەیە کەمبکاتەوە.

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرکۆنەی ئەو کردەو تیرۆررستییە دەکەن کە لە شاری کرمانی ئێرانی ئەنجامدرا و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی کوژران یاخود برینداربوون.

وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، عێراق هەماهەنگی حکومەت و گەلەکەی بۆ ئێران دەردەبرێت بەرامبەر ئەو رووداوە ئازاربەخشە، هەروەها ئامادەیی خۆیان بۆ هەموو جۆرەک هاوکارییەک دەخەنەڕوو، کە هاوکار بێت لە کەمکردنەوەی ئازاری ئەو کردەوە تیرۆرستییە ترسنۆکانەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە رۆژی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندس دوو تەقینەوە لە شاری کرمان لە کۆماری ئیسلامی ئێران روویداوە و بەهۆیەوە زیاد لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی ئێران، ئەو دوو تەقینەوەیە لە رێگەی دوو بۆمبی چێندراوەوە ئەنجامدراوە و هەردوو بۆمبەکە لە نێو دوو جانتادا حەشاردراون و لە قەرەباڵغی بۆنەی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی دانراون.

En az 10 karakter gerekli