کۆمسیۆن: لە 24 کاتژمێردا ئەنجامەکان ئاشکرا دەکەین
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • کۆمسیۆن: لە 24 کاتژمێردا ئەنجامەکان ئاشکرا دەکەین

کۆمسیۆن: لە 24 کاتژمێردا ئەنجامەکان ئاشکرا دەکەین

كانونی یه‌كه‌م 18, 2023 16:34
کۆمسیۆن: لە 24 کاتژمێردا ئەنجامەکان ئاشکرا دەکەین
0

لایک

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وادەی راگەیاندنی ئەنجامی دەنگە تایبەت و گشتییەکان ئاشکرا کرد.

جومانە غەلای، وتەبێژی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە “کۆمسیۆن ئامادەکارییەکانی بۆ رۆژی دەنگدانی گشتی تەواو کردوە”، روونیشیکردەوە “دەنگدانی گشتی سبەی کاتژمێر 7ی بەیانی دەستپێدەکات و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانیش کاتژمێر 6ی ئێوارە لەکار رادەگیرێن.

بەوتەی غەلای ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدان گەیشتوەتە 7 هەزار و 766 ناوەند و زیاتر لە 80 هەزار بنکەی دەنگدان”، جەختیشی لەوە کردەوە کە “کارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچێت، کە ئەرکی پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی تەواوی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی لە ئەستۆیە”.

ناوبراو راشیگەیاندوە بەپێی یاسای هەموارکراوی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ ساڵی 2023، ئەنجامی دەنگدانی گشتی و تایبەت لەیەک کاتدا رادەگەیەنرێت، ئەویش دوای کۆتاییهاتنی دەنگدانی گشتی و لەماوەی 24 کاتژمێردا، و دوای ئەوەش قۆناغی وەرگرتنی تانەدان دەست پێدەکات.

En az 10 karakter gerekli