دوو رۆژ پشوو راگەیەندرا

دوو رۆژ پشوو راگەیەندرا

ئاب 29, 2023 16:42
دوو رۆژ پشوو راگەیەندرا
0

لایک

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژانی 6 و 7ی مانگی(ئەیلولی 2023 لەسەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكومەت بكرێتە پشوی فەرمی.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران، ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی یادکردنەوەی ڕێوڕەسمی زیارەتی چلەوە بڕیاریدا ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە رۆژانی 6 و 7ی ئەیلول بکاتە پشووی فەرمی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووی دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران.

مەراسیمی ئەربەعینیە (چلەی ئیمام حسێن) یەكێكە لە گرنگترین بۆنە ئاینییەكان لای شیعەكان، بە سەردانیكردنی مەزاری حسێن بن عەلی بن ئەبی تالیب (ر.خ) لە كەربەلا ئاهەنگ دەگێڕن، هەروەها سەردانی مەزارگەی ئەبوو فەزڵ عەباسی برای دەكەن.

ساڵانە لە ماوەی مانگەكانی موحەڕەم و سەفەردا ملیۆنان حاجی ئێرانی بۆ ئەنجامدانی زیارەتی ئەربەعینیە لە شاری كەربەلا لە چوارچێوەی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری نێوان لایەنی عێراقی و ئێرانی دێنە عێراق.

En az 10 karakter gerekli