داھاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق ئاشکراکرا

داھاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق ئاشکراکرا

ئاب 23, 2023 20:01
داھاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق ئاشکراکرا
0

لایک

عێراق لە مانگی رابردوودا زیاتر لە 106 ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەناردەکردووە، داھاتەکەشی زیاتر لە ھەشت ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق کۆی ھەناردە و داھاتی نەوتی بۆ مانگی تەمموز بڵاوکردەوە و بەپێی داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆ لە کێلگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشور زیاتر لە 105 ملیۆن بەرمیل و لە کێلگەی گەیارە زیاتر لە 922 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە، بڕی نەوتی ھەناردەکراویش بۆ ئوردن گەیشتووەتە 344 ھەزار و 804 بەرمیل
بەپێی داتاکانی سۆمۆ، تێکڕای بەرمیلێک نەوت بە 78 دۆلار و 33 سەنت فرۆشراوە، کۆی داھاتەکەشی 8 ملیار و 330 ملیۆن و 475 ھەزار دۆلار بووە.
ھەروەھا نەوتی ھەناردەکراو لەلایەن 40 کۆمپانیای جیھانی جیاوازەوە بارکراوە لە بەندەرەکانی بەسڕە و بەندەری جەیھانی تورکی و کۆگاکانی نەوت لە کەرکوک بە تانکەر.
ئەوەش لەکاتێکدایە ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان و کەرکوک بۆ بەندەری جەیھانی تورکیا لە 25ـی ئادارەوە راگیراوە، بەپێی یاسای بودجە دەبێت ھەرێم رۆژانە 450 ھەزار بەرمیل نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات، بەڵام تائێستا تورکیا رێگەنادات ھەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە.

En az 10 karakter gerekli