هاكان فیدان: به‌ خه‌م و نیگه‌رانییه‌وه‌ چاودێری رووداوه‌كانی كه‌ركووك ده‌كه‌ین
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • هاكان فیدان: به‌ خه‌م و نیگه‌رانییه‌وه‌ چاودێری رووداوه‌كانی كه‌ركووك ده‌كه‌ین

هاكان فیدان: به‌ خه‌م و نیگه‌رانییه‌وه‌ چاودێری رووداوه‌كانی كه‌ركووك ده‌كه‌ین

ئه‌یلول 3, 2023 18:17
هاكان فیدان: به‌ خه‌م و نیگه‌رانییه‌وه‌ چاودێری رووداوه‌كانی كه‌ركووك ده‌كه‌ین
0

لایک

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ تاران و له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه‌ پێشوازی لێ كرا و له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌ رووداوه‌كانی كه‌ركووك نیگه‌رانن و چاودێری ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌ 3ـی ئه‌یلوولی 2023) هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ تارانی پایته‌ختی ئێران و له‌لایه‌ن حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه‌ پێشوازی لێ كرا. دواتر كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا و تێیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، به‌ خه‌م و نیگه‌رانییه‌وه‌ چاودێری رووداوه‌كانی كه‌ركووك ده‌كه‌ن.

هاكان فیدان له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كه‌ركووك نیشتمانی تورکمانەكانە کە بەشێکی بنەڕەتین و دامەزرێنەرانی عێراقن. ئێمە بە خه‌م نیگەرانییه‌وه‌ بەدواداچوون بۆ گرژییەکانی ئەوێ دەکەین، کە گەیشتووەتە ئاستی ئاوارەبوون. وتیشی، له‌گه‌ڵ دروستبوونی قه‌یرانه‌كانی شاره‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم له‌ په‌یوه‌ندیدان.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كه‌ن كۆتایی به‌ بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ شاره‌كه‌ بهێنن، به‌تایبه‌تی كه‌ له‌م دواییانه‌دا زیادیكردووه‌. وتیشی، پێویست ده‌كات هاوسه‌نگی هه‌ستیاری شاره‌كه‌ پارێزراو بێت و ده‌بێت نوێنه‌رانی هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كانی ناو كه‌ركووك به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له‌ به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه‌دا بوونیان هه‌بێت.

هاكان فیدان جه‌ختیشیكرده‌وه‌، پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركمان له‌ كه‌ركووك خاڵێكی سه‌ره‌كی سیاسه‌ته‌كانی توركیایه‌ له‌ عێراق و وتیشی، توركیا نایه‌وێت مافه‌كانی توركمان له‌ شاره‌كه‌ سازشیان له‌سه‌ر بكرێت و “بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی تورکمان لە هەموو بوارەکاندا.”

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دووپاتیكرده‌وه‌، ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ كه‌ركووك كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری ته‌واوی عێراق ده‌بێت، روونیشیكرده‌وه‌، كه‌ركووك سێمبوڵی كولتووری به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئاشتییان

En az 10 karakter gerekli