دانیشتنی دادگای فیدراڵیی عێراق تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا

دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لەسەر سکاڵای یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان-عێراق بۆ 21ی مانگی شوبات دواخست. دادگای فیدڕاڵی بۆ جاری 11یەم بڕیاردانی لەسەر سکاڵای یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان-عێراق دواخست، هاوکات رۆژی 21ی مانگی شوبات وەک وادەی داهاتووی دانیشتنی دادگاکە لەسەر ئەو سکاڵایە دیاری کراوە. هەر ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی دیکەی هەرێمی کوردستان-عێراق دواخست بۆ رۆژی 25ی مانگی ئازار، ئەویش سکاڵای ناردنی 700 ملیار دینار بە شێوەی قەرز بۆ هەرێمی کوردستان-عێراق. سکاڵای یاسای هەڵبژاردنی هەرێم لەلایەن فرالسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق دژی سەرۆک و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی تۆمارکراوە و تێیدا داوا دەکرێت ماددەکانی (1، 9، 15، 22، 36)ی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم بە نایاسایی بناسێنرێت.