بەشێکی شەقامی 100 مەتری هەولێر بۆ چەند رۆژێک دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەقامی 100 مەتری لە بەشی پێشەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا بۆ ماوەی چەند رۆژێک دادەخرێت. ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەهۆی راکێشانی ئاوەڕۆوە، بەشێکی شەقامی 100 مەتری لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دادەخرێت. ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو بەشەی شەقامی 100 مەتری کە دادەخرێت دەکەوێتە بەشی پێشەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا لە شوێنی ترافیکلایتە داخراوەکە. ئەوەش خراوەتە روو، لە رێگەی هێماکانی هاتووچۆوە شەقامی جێگرەوە بۆ شۆفێران دیاری دەکرێت و دەتوانن ئەو شەقامانە بەکاربهێنن.