عەبدولقادر ئورالئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی تورکیا رایگەیاند: “بەهێزکردنی تۆڕی گواستنەوەی دیاربەکر بۆ وڵاتەکەمان زۆر گرنگە. لە ساڵی 2002ـەوە تا ئێستا، وەک وەزارەت بەبڕی 57 ملیار و 652 ملیۆن لیرە وەبەرهێنانمان لە ژێرخانی گواستنەوە و گەیاندنی دیاربەکردا کردووە”.
هەروەها ئورالئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد کە بە رێبەرایەتی و سەرکردایەتی سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان بەو پرۆژانەی بەبێ جیاکاری لە هەر 81 پارێزگاکەدا ئەنجامیانداون لەسەدەی تورکیادا بەردەوام دەبن لە بەهێزکردنی ژێرخانی گواستنەوەی شارەکان.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی تورکیا ئەوەیشی خستەڕوو کە لەگەڵ مەهمەت هالیس، کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکی گەورەشارەوانی دیاربەرکر، کاردەکەن بۆ بەجێگەیاندنی هەموو ئەو پرۆژانەی پلانیان بۆ داناوە و وتی: “لە پلانماندایە لەم مانگەدا دەست بە گەشتە ئاسمانییەکانی دیاربەکر-هەولێر بکەین”