واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیازکرا

له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق پێشنیاركراوه‌ كه‌ سه‌ره‌تای مانگی (حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.


سەرچاوەیەک لە کۆبونەوەى نێوان کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و سەرۆکایەتیی هەرێم کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو بە میدیاکانی راگەیاند؛ کۆمیسیۆن دڵنیایی داوە  ئەگەر لە سبەینێوە دەست بە ئامادەکارییەکان بکرێت، ئەوا دەتوانرێت لە مانگى حوزەیران هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام بدرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ئەگەر سبەینێ دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر هەمواری یاساى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان بدات ئەوا ئەوان لەنێوان 1/6 بۆ 10/6 ئامادەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنن.

ئەوەش لە کاتێکدایە سبەینێ دادگاى فیدراڵى لەبارەى سکاڵاى سەر یاساى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە.