ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێرەوە

ئەمڕۆ هەینی 15/9/2023، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر، ئاگادارییەكی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "ئێستا سیستەمی نۆرەگرتنی ئەلیكترۆنی كارایە و دەتوانن بۆ پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی نۆرە دابنێن، كە بۆ یەك هەفتە نۆرەكە دادەنرێت." ئەوەش خراوەتە ڕوو، دوای تەواوبوونی ڕێژەی پێویستی نۆرەگرتنی هاووڵاتییان، سیستەمەکە دادەخرێت، تاوەکوو پێنجشەممەی ھەفتەی دواتر.