ئەردۆغان بۆ سەرۆککۆماری عێراق: پێویستە عێراق لە هەموو جۆرەکانی تیرۆر پاک بکرێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئەردۆغان بۆ سەرۆککۆماری عێراق: پێویستە عێراق لە هەموو جۆرەکانی تیرۆر پاک بکرێتەوە

ئەردۆغان بۆ سەرۆککۆماری عێراق: پێویستە عێراق لە هەموو جۆرەکانی تیرۆر پاک بکرێتەوە

نیسان 22, 2024 15:30
ئەردۆغان بۆ سەرۆککۆماری عێراق: پێویستە عێراق لە هەموو جۆرەکانی تیرۆر پاک بکرێتەوە
0

لایک

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە بەغدای پایتەخت کۆبوونەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدارەکەیدا لەگەڵ لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا چاوەڕوانی لە عێراق هەیە سەبارەت بە شەڕی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، هەروەها پێویستە عێراق لە هەموو جۆرەکانی تیرۆر پاک بکرێتەوە.

بەگوێرەی ئەو لێدوانەی لە هەژماری سۆشیال میدیای سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئەردۆغان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغداد ئەنجامداوە.

لە میانی دیدارەکەدا، کە تێیدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و عێراق، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، پرسە ناوچەیی و جیهانییەکان و شەڕی دژی تیرۆر تاوتوێ کرا، ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا چاوەڕوانی لە عێراق هەیە سەبارەت بە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، هەروەها عێراقیش پێویستە لە هەموو جۆرەکانی تیرۆر پاک بکرێتەوە.

ئەردۆغان بە ئاماژەدان بەوەی کە گرنگە بۆ سەقامگیری عێراق کە پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و حکومەتی هەرێم لەسەر رێڕەوی خۆی بێت و تورکمانەکان بگەنە ئەو پێگەیەی کە شایەنیەتی، ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ راگرتنی ستەمەکانی ئیسرائیل لە غەززە و پێویستە وڵاتانی موسڵمان بە یەکگرتوویی مامەڵە بکەن لەم پرۆسەیەدا.

En az 10 karakter gerekli