تورکیا: هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

تورکیا: هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

ئه‌یلول 15, 2023 14:28
تورکیا: هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
0

لایک

وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت لەنێوان هەرێم و تورکیادا چاکسازیان تێدا کراوە و بەم نزیکانە دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکرێتەوە.دەشڵێت، “دابەشکردنی داهاتی نەوتی فرۆشراو بە تورکیا پەیوەندی بە حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندەوە هەیە.”

رۆژی هەینی ئاڵپ ئەرسەلان وەزیری وزەی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئەوەی خستەڕوو، رووپێوی بۆری هەناردەکردنی نەوتی هەرێم چاکسازی تێدا کراوە و بەم نزیکانە لە رووی تەکنیکیەوە ئامادە دەبێت بۆ کارکردن و دەست بە هەناردەکردنی نەوت دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، خەمڵاندنی زیانەکانی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و پێدانی ئەو قەرەبووەی دادگای پاریس دیاریکردووە بۆ تورکیا گرنگە و ئەگەر پێویست بکات لەبەرامبەر دادگاش پارێزگاری لە خۆیان دەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، سازان لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی داهاتی هەناردەکردنی نەوت ئەرکی حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمە.

لە 25ـی ئازاری ئەمساڵ دادگای پاریس هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بە نادەستووری لەقەڵەمدا و دواتر هەناردەکردنی نەوت بۆ تورکیا راگیرا و تا ئێستاش دەستی پێنەکردووە.

En az 10 karakter gerekli