ئێران و سعوودیە بانگهێشت کراوەن بۆ ئەندامیەتیی بریکس
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئێران و سعوودیە بانگهێشت کراوەن بۆ ئەندامیەتیی بریکس

ئێران و سعوودیە بانگهێشت کراوەن بۆ ئەندامیەتیی بریکس

ئاب 24, 2023 15:22
ئێران و سعوودیە بانگهێشت کراوەن بۆ ئەندامیەتیی بریکس
0

لایک

لوتکەی ئەمجارەی بریکس بە ئامانجی فراوانکردنی هاوپەیمانێتییەکە و و گەشەپێدانی وڵاتانی ئەفریقا بەرێوەچوو و بەپێی زانیارییەکان ئێران و میسر و سعوودیە بانگهشێت کراون بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی هاوپەیمانی بریکس.
ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئامانجی هەرە سەرەکیی هاوپەیمانی بریکس ئەوەیە بتوانن بەهێزێکی زیاتر و لە سنورێکی فراوانتردا ململانێی وڵاتە زلهێزەکانی سیستەمی ئەمڕۆی ئابووری جیهان بکەن، بەتایبەتی وڵاتانی هاوپەیمانی جی حەوت.
شانشینی سعوودیە کە گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوتە لە جیهاندا باگهێشت کراوە بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی هاوپەیمانی بریکس، هاوکات ئەمڕۆ پێنجشەممە، سیریل رامافۆزای سەرۆکی ئەفریقای باشوور رایگەیاند، هەر یەک لە وڵاتانی ئێران، ئیمارات، میسر، ئەرجەنتین، ئەسیوپیا بە فەرمی بانگهێشتی ئەندامێتی هاوپەیمانی بریکس کراون.
هاوپەیمانیی بریکس لە وڵاتانی بەڕازیل. رووسیا، هندستان، چین و ئەفریقیای باشوور پێکهاتووە و پێنج وڵاتە سەرەکیەکەی هاوپەیمانێتییەکە نزیکەی لە 40٪ی کۆی دانیشتوانی جیهان پێکدێنن.

En az 10 karakter gerekli