وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆتایی بەسەردانەکەی هێناو گەڕایەوە وڵاتەکەی
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆتایی بەسەردانەکەی هێناو گەڕایەوە وڵاتەکەی

وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆتایی بەسەردانەکەی هێناو گەڕایەوە وڵاتەکەی

ئاب 24, 2023 22:27
وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆتایی بەسەردانەکەی هێناو گەڕایەوە وڵاتەکەی
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.8.24، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، کۆتایی بەسەردانەکەی بۆ هەرێم هێنا و گەڕایەوە بۆ وڵاتەکەی و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن هەریەک لە فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و فەلاح مستەفا، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان ماڵئاوایی لێکرا

شەوی چوارشەممە، وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە هەرێم و بەیانیی رۆژی پێنجشەممە بە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی هەرێم دەستی بە زنجیرەی کۆبوونەوەکانی کرد.

لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێم، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، به‌غداد و هه‌ولێر گرنگييه‌كى تايبه‌تيان بۆ توركيا هه‌يه‌. هەروەها ستايشى ئارامى و ‏سه‌قامگيريى هه‌ولێر و هه‌رێم كرد و ئاماده‌يی وڵاته‌كه‌ى بۆ ‏فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا له‌ هه‌موو ‏بواره‌كاندا ده‌ربڕى.

سەرۆکایەتیی هەرێم رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به‌ سه‌ردانه‌كه، دووپاتى ‏كرده‌وه‌ هه‌رێم به‌ گرنگى و بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا ‏ده‌ڕوانێت كه‌ به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌شى ئابوورى، بازرگانى و ئه‌منى پێكه‌وه‌ ‏ده‌يانبه‌ستێته‌وه و، ئاماده‌يه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ ‏ئه‌نقه‌ره‌ بدات، هه‌روه‌ها سوپاسى توركياى كرد بۆ پشتگيرى له‌ هه‌رێم ‏له‌ هه‌موو بواره‌كان و به‌تايبه‌تى له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا و ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد، هه‌رێم هه‌رگيز پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى توركيا له‌بير ناكات.‏

En az 10 karakter gerekli