ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه ئه‌و قوتابیانه‌ی كه له وانه‌یه‌ك یان دوو وانه له تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی ده‌رنه‌چوون، پێویست ناكات جارێكی دیكه تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی بكه‌نه‌وه بۆ داخڵ بوون، به‌ڵكو ته‌نها له‌و وانانه تاقیكردنه‌وه ده‌كه‌ن كه تێیدا ده‌رنه‌چوون.
ئالان حه‌مه سه‌عید له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، بڕیارماندا ئه‌و قوتابییانه‌ی كه ده‌ره‌كی یه‌ك بابه‌ت یان ده‌ره‌كی دوو بابه‌ت بوون له ساڵی خوێندنی 2023-2024 و دووباره ده‌رنه‌چوون له تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كالۆری پۆلی 12ی ئاماده‌یی، تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی نه‌كه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا پێشتر پێویست بوو بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 به‌ڕێگه‌ی به‌رایی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كان بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و قوتابیانه كه ژماره‌یان حه‌وت هه‌زار و 152 قوتابییه، بڕیارماندا كه بۆ ساڵی خوێندن 2024-2025 وه‌ك ده‌ره‌كی یه‌ك بابه‌ت یان ده‌ره‌كی دوو بابه‌ت به‌رده‌وام بن تا بتوانن نمره‌ی پێویست به‌ده‌ستبێنن بۆ ده‌رچوون و پێویست ناكات تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی بكه‌نه‌وه بۆ داخڵ بوون”.