پلاسخارت وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له لوبنان دیاریكرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ـی ئایاری 2024، جینین هێنیس پلاسخارت له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسیوویه‌تی: “ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی له لوبنان دیاریكردم”.
پلاسخارت پێشتر وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت ساڵ كاریكردووه، دوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی و بڕیاری كۆتاییهاتنی كاره‌كانی یونامی له عێراق، هه‌مان پۆستی له لوبنان پێدرا.
جینین ھێنس پلاسخارت لە دایکبووی 7ـی نیسانی 1973یه‌وه، سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکارێکی ھۆڵەندییە.
لە 1ـی تشرینی دووەمی 2018ـه‌وه نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ کاروباری عێراق.
ناوبراو ئەندامی پارتی گەل بۆ ئازادی و دیموکراسی ھۆڵەندایه.