وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دووبارە درێژکرایەوە

وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق تاوەکو پێنجشەممە 18ـ07-2024 درێژ کرایەوە.

مەروان محەممەد، بەرپرسی نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق میدیای پارتی راگەیاند، ئەنجومەنی کۆمیسیاران وادەی وەرگرتنی لیستی کاندیدانی پارت، هاوپەیمانی و کاندیدە سەربەخۆەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە، 18-07-2024 درێژ کردەوە. 

لەبارەی ژمارەی لیستی کاندیداکان کە پێشکەشی نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کراوە، بەرپرسی لقەکە وتی، "تاوەکو ئەمڕۆ دووشەممە، 15-07-2024، دوو هاوپەیمانی، 11 پارتی سیاسی و 35 کاندید لیستی ناوەکانیان پێشکێش کردووە".