مه‌سرور بارزانی: چاوه‌ڕێین به‌غداد مووچه‌ی مانگی چوار و پێنج له‌ كاتێكی زوودا ره‌وانه‌ بكات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • مه‌سرور بارزانی: چاوه‌ڕێین به‌غداد مووچه‌ی مانگی چوار و پێنج له‌ كاتێكی زوودا ره‌وانه‌ بكات

مه‌سرور بارزانی: چاوه‌ڕێین به‌غداد مووچه‌ی مانگی چوار و پێنج له‌ كاتێكی زوودا ره‌وانه‌ بكات

ئایار 12, 2024 19:14
مه‌سرور بارزانی: چاوه‌ڕێین به‌غداد مووچه‌ی مانگی چوار و پێنج له‌ كاتێكی زوودا ره‌وانه‌ بكات
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق دەڵێت، بۆ پێدانی مووچەی مانگی نیسان چاوەڕێی بەغداد دەکەن و لەبارەی بەبانکیکردنی مووچە دەڵێت، نزیکەی 400 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان ناونووس کراون.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند: “تا ئێستا چاوەڕێین بۆ ئەوەی بەغداد بڕیاری کۆتایی بدات لەبارەی مووچەی مانگی چوار و هیوادارین مانگی پێنجیش لەکاتێکی زوودا بنێردرێت.”

وتیشی: “ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستانە، وەکو ئەرک هەموومان جێبەجێ کردووە. هەرچی داواکاریی حکومەتی فیدراڵی هەبووە، کە هەرێم جێبەجێی بکات بۆ ئەوەی نەبێ بەکێشە، بۆ ناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان، ئێمە جێبەجێمان کردووە. ئەوەی تر لەسەر خودی حکومەتی فیدراڵی دەمێنێ، کە بۆچی ئەم دواخستنە دەکرێت، هیوادارم ئەو کاتە خەڵکەکە پرسیارەکان ئاراستەی حکومەتی فیدراڵی بکەن.”

لەبارەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران، وتی: “ماوەیەکی زۆرە ئەم هەوڵەمان داوە. نزیکەی 400 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان ناونووس کراون بە رێگەی بانکی بۆ ئەوەی بتوانن مووچەی خۆیان وەربگرن. ئەوەی حکومەتی هەرێم دەستیپێکردووە، دروستکردنی توانایی ئابووری بۆ هاووڵاتییانە، پێدانی هێزی ئابوورییە بە هاووڵاتییان. هەر کەسێک دژی تەوتین هەر شتێک بڵێ، دژی ئەوەیە کە هاووڵاتی خاوەنی بڕیاری خۆی بێت خاوەنی ئەکاونتی خۆی بێت و خاوەنی بڕیاری ئابووریی خۆی بێت. ئەوەی حکومەت کردوویەتی، لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانە.”

En az 10 karakter gerekli