لێخۆشبوون لە پارەی ئاو درێژکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم رایگەیاند، لەسەر داواکاری زۆری هاووڵاتیان بڕیارداروە بە درێژکردنەوەی  لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی کرێی ئاو و تاوەکو 10ی مانگی 6ی ئەمساڵ بەردەوامدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم رایگەیاند، لەسەر داواکاری زۆری هاووڵاتیان بڕیارداروە بە درێژکردنەوەی  لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی کرێی ئاو و تاوەکو 10ی مانگی 6ی ئەمساڵ بەردەوامدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "دوای هەڵسەنگاندنی پڕۆسەی بابەتی لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی کرێی ئاو و و داواکاری زۆری هاووڵاتیان بۆ درێژکردنەوەی پڕۆسەکە و سوود مەندبوونیان لە بڕیارەکە کە تێیدا زیاتر لە 12 هەزار هاووڵاتی تا ئێستا لێی سودمەندبوون".

ئەوەش هاتووە، پاش پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا ماوەی لێخۆشبوون لەمانگێک بۆ دوو مانگ درێژ بکرێتەوە، واتا ئەم پڕۆسەیە  تاکو 10ی حوزەیرانی 2023 بەردەوام دەبێت.