دەرماڵەی قوتابییانی زانکۆی سەڵاحەددین دابەش دەکرێت
زانکۆی سەڵاحەددین دەرماڵەی مانگێکی قوتابییانی دابەش دەکات و دەڵێت، لە ماوەیەکی نزیکدا دەرماڵەی دوو مانگی دیکەش دابەش دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 05-12-2023 سامان عه‌بدوڵلا به‌رپرسی راگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بە ئاژانسی تەبا-ی راگه‌یاند، دوابه‌دوای به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، ئه‌مڕۆ ره‌زامه‌ندی بۆ دابه‌شكردنی ده‌رماڵه‌ی قوتابییان وه‌رگیرا و پاره‌ی پێویستیش له‌به‌ر ده‌سته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
ناوبراوە راشیگەیاند، ده‌رماڵه‌ی قوتابییان وه‌ك پاڵپشتی دارایی به بڕیاری به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ قوتابییانی زانكۆ و په‌یمانگاكان سه‌رف ده‌كرێت و تا ئێستاش ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رده‌وامی هه‌یه.
هاوکات سامان عه‌بدوڵلا وتی، جێگای ئاماژه‌پێدانه ئه‌م بڕیاره بۆ یه‌ك مانگه و له ماوه‌یه‌كی نزیك ڕه‌زامه‌ندی بۆ دابه‌شكردنی 2 مانگه‌كه‌ی تریش وه‌رده‌گرین و دابه‌شی سه‌ر قوتابییانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی ده‌كه‌ین