سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌بۆنه‌ی رۆژی نیشتمانیه‌وه، لێخۆشبوو‌ن بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و شۆفێرانه بكرێت كه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ی تشرینی یەكەمی 2023 له یادی ڕۆژی نیشتیمانی عێراقدا، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، فه‌رمانی به‌خشینی شۆفێرانی سه‌رپێچیكاری له‌م ڕۆژه‌دا ده‌ركردووه.
ئاماژەبەوەشكراوە، هاوكات ناوچه‌ی سه‌وز به‌ڕوی هاووڵاتییاندا تاوه‌كو سبه‌ینێ چوارشه‌ممه كردۆته‌وه.
هاتوچۆی عێراق داوای له شۆفێران كردووه، به مه‌به‌ست سه‌رپێچی ئه‌نجام نه‌ده‌ن له پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی خۆیان و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان كه یادی ڕۆژی نیشتیمانی پیرۆز ده‌كه‌ن.